
دیمەنی فرۆکەخانەی سەنعا کاتێک ئیسرائیل بۆردوومانی کرد؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا لە یەمەن ئەنجامدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 28-5-2025، بەمەبەستی تێکدانی ژێرخانی سەربازی و لە وەڵامی ئەو هێرشانەی گرووپی حووسییەکان دەیکەنە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا لە یەمەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا پەیامێکی ڕوونە بۆ هەر لایەنێک کە بیەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل". گوتیشی، ئەو لایەنانە بە هێرشکردنە سەر تەلئەڤیڤ باجێکی قورس دەدەن.
کاتز گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوایین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە حووسییەکان بۆ هێرشکردن بەکاریان دەهێنا، لەناوبرد. هاوکات دووپاتیکردەوە، حووسییەکانی یەمەن لە ژێر گەمارۆی ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دەبن.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، حووسیەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






