فایلی خەڵک؛ بەشێک لە گەڕەکەکانی ڕانیە و دەوروبەری ڕووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە
- هەواڵ
- 28 ئایار
ئاڤا نیوز
نزیکەی 300 ماڵی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی نەبوونی تۆڕی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە هەفتانە جارێک بەتەنکەر ئاویان پێدەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەریەکە لە گەڕەکەکانی هەنجیرەو تیتۆکە و بۆسکێن و کۆمەڵگای شکارتە لەسنووری ڕانیە و گەرەکی نەمروود لەحاجیاوا کە هەموویان سەربە ئیدارەی راپەڕینن، تائێستا ئاویان بەبۆری بۆ ڕانەکێشراوە بەناچاری هەفتەی جارێک بەتانکەر ئاویان بۆ دەچێت.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە نزیکەی 20 ساڵە ماڵمان هێناوەتەوە گەڕەکی هەنجیرە لەڕانیە، لەوکاتەوە تا ئێستا هەر بە تانکەر ئاومان بۆدێت و دەبێت ئەو ڕۆژە لەبەیانی زووەوە بەدیار هاتنی تانکەرەکان دابنیشین تاوەکو بێ ئاو نەبین، ئەمەش دادمان نادات ئینجا خۆشمان بەپارە ئاو دەکڕین تاوەکوو بەشمان دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەلام عومەر، بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند "بەهۆی ئەوەی ڕۆژ بەڕۆژ خانووی نوێ دروست دەکرێن یان بەشێک لەو گەڕەک وکۆڵانانە دەکەونە دەرەوەی سنووری ماستەر پلانی شارەوانیەوە، نەیانتوانیوە تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ ڕابکێشن، بۆگەڕەکی هەنجیرەش کە پێشووتر گوند بووە خراوەتە سەر نەخشەی شارەوانی ڕانیە، بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا تۆڕی ئاوی خورادنەوە بە 50 ماڵی نوێی بگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





