دادگای فیدراڵی ئەمریکا بڕیارەکەی ترەمپی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی هەڵوەشاندەوە
- جیهان
- 29 ئایار

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دادگای بازرگانی ئەمریکا بڕیاری دا جێبەجێکردنی بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دراوە هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیارەکانی بە نایاسایی وەسف کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، دادگای ئەمریکی تایبەت بە پرسەکانی بازرگانی نێودەوڵەتیی بڕیارێکی دەرکرد کە سەپاندنی پێناسی گومرگی بە ڕێژەی 10% لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن ترەمپ بڕیاری لەسەر درابوو، دادگا ڕایگەیاند، تەنیا کۆنگرێس دەسەڵاتی سەپاندنی ئەم بڕیارانەی هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیدارەی ترەمپ تانەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی دا و ڕایگەیاند: دادوەرە هەڵنەبژێردراوەکان، توانای بەڕێوەبردنی باری نائاسایی نیشتمانییان نییە، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە ئەمریکا بکاتە پیشەنگ، بۆیە ئیدارەی ئەمەریکاش پابەندە بە بەکارهێنانی هەموو دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم قەیرانە و گەڕاندنەوەی گەورەیی و سەروەری ئەمەریکا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بڕیارەکەی دادگای بازرگانی ئەمریکا، نرخی زێر دابەزی و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی نەوتیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-04-02، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە ڕێژەی 10% پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ ئەمریکا بسەپێنێت و لە هەندێک وڵات ڕێژەکە 50% بوو, ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و بە نایاساییان دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات