
کۆبوونەوەی ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵات تووشی قەیرانی دارایی ڕاستەقینە بووەتەوە و قەرزەکان بۆ زیاتر لە 130 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، بەهۆی کورتهێنانیشەوە تەنانەت ناتوانرێت مووچەش دابین بکرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە و بڕە پارەیەکی زۆریش قەرزدارە، لە ڕابردووشدا بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، بڕیاری دا دەست بۆ پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و بیمە لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ببات تاوەکو بتوانێت بۆ مووچە خەرجی بکات. ئێستا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وەزارەتی دارایی دەستی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی خشتەی بودجەی ئامادەنەکردووە بەهۆی ئەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕەتیکردووەتەوە پارە دابین بکات بەهۆی کورتهێنانەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە داهاتی ئێستا "تەنانەت بەشی دابینکردنی مووچەش ناکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەی بۆ مووچەی ئەم مانگە دروست کردووە. نووسراوێکی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی کوردستان، دەڵێت تەواو پارە نانێرم، بەشی هەرێمی کوردستانم ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





