
ژمارەیەک باڵەخانەی تەواو نەکراوی پرۆژەی دەشتی بەهەشت لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، چارەسەریی پێویست بۆ پرۆژەی دەشتی بەهەشت دانراوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەو هاووڵاتیانەی لە پرۆژەكە زەرەرمەند بوون، قەرەبوو دەكرێنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوو مانگ لەمەوبەر، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دا مۆڵەتی پرۆژەی دەشتی بەهەشت سەرلەنوێ بە وەبەرهێنەرانی نوێ بدرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی وەبەرهێنان لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر لەگفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پرۆژەكە و تەواوكردنی كارەكانی، هاوكات لیژنەیەكی هونەری و تەكنیكیش پێكهێنراوە، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە گرێبەستەكان و خەملاندنی زیانەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی پرۆژەكە.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ڕێکكاری یاسایی پێویست بەرامبەر وەبەرهێنەری كەمتەرخەمی پێشووی پرۆژەكە گیراوەتەوە بەر، هەموو ئەوانەشی شووقە و ڤێلاكانیان كڕیوە، ئەگەر سەلمێنرا خاوەنی شەرعی پرۆژەكەن، لە هەمان پرۆژە یاخود لە پرۆژەیەكی دیكەی هاوشێوە كە هەمان بەهای هەبێت، قەرەبوو دەكرێنەوە.
باكگراوند: ساڵی 2010 مۆڵەت درایە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی (دەشتی بەهەشت) كە دەبووایە لە سێ ساڵدا پرۆژەكە تەواو بكات كە خۆی لە 427 ڤێلا و 1221 شوقە دەبینێتەوە، بەڵام وەبەرهێنەرەکەی کە خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە بوو، كارهكانی پرۆژەكەی تەواو نەكرد و هەڵهات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
50 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە






