کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوهەڵوێستن لەسەر ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، داواش لە سەرۆككۆمار و وەزیرە كوردەكان دەكەن، هەڵوێستی ئاشكرایان هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشهممه، 29-5-2025، فراكسیۆنه كوردستانییهكان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگهیێنراوێكی هاوبەشیان لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڵاوكردهوه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی هاوبەشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایارەوە، تووشی شۆكی كردین، بەتایبەت كە جەژنی قوربان نزیك دەبێتەوە، هاووڵاتیان مووچەیان پێ نەدراوە".
ناوەڕۆكی بەیاننامەكە: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە هیچ بنەمایەكی مرۆڤایەتی تێدا نییە و بۆ برسیكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بڕیارەكە بەتەواوی سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە، ئەو دەستورەی كە زامنی ماف و كەڕامەتی هاووڵاتی دەكات، بەپێی ماددەی (37/ بڕگەی یەكەم -ئەلیف) ئەوەی كە وەزارەتی دارایی عێراق ئێستا بەرامبەر هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات، پشتگوێخستنی ماددەی 14ی دەستوورە كە باس لە یەكسانی دەكات لەنێوان هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی لە هەر شوێنێكی ئەو وڵاتە نیشتەجێ بێتئاماژە بەوەش دەكەن، مووچە مافێكی دەستووری و مرۆڤایەتییە، دەستوور ئەو مافەی داوە و بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە گرفت و ناكۆكی سیاسییەوە نییە، هەر دواكەوتنێكیش یاخود ڕاگرتنی بەشە بودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، سزای بەكۆمەڵە.
بابەتە ستراتیژییەكە: فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەفەرمی داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەكەن، پەلەبكات لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەك تێكەڵی ناكۆكیی سیاسی نەكرێت، هاوكات داواش لە سەرۆككۆماری عێراق و وەزیرە كوردەكان دەكەن هەڵوێستێكی ئاشكرایان لەسەر ئەم بابەتە هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقی سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دایەوە و بڕیارەکەی بە بڕیارێكی دژی دەستوور وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




