
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی سادقون-ـی سەر بە عەسائیب هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ئاماژە بەوە دەکات، بوونی ئەو لە دەستەکە، پەڵەیەکی ڕەشە و پێویستە بە زووترین کات لەو پۆستە لاببرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستاوە لایەنە ناکۆکەکان دەستیان بە هێرشکردنە سەر یەک و تۆمەتبارکردنی یەکتر لە چوارچێوەی بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن، دەستپێکردووە.
پەیامی فەرمی: ئەحمەد موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی "سادقون" لە پەیامێکدا هێرشی تووند دەکاتە سەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و کۆمەڵێک تۆمەتی دەخاتە پاڵ، لەوانە: "دامەزراندنی 1500 ئەندامی حەشدی شەعبی پاش ڕاهێنان و پڕچەککردنیان لەلایەن تورکیا".
لەهەمان کاتدا: ئەو پەرلەمانتارە، سەرۆکی دەستەکە بە "دامەزراندنی کەسانی دیکە لە دەستەکە بۆ پشتیووانیکردن لە کاندیدەکانی سەر بە خۆی" تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "بوونی ئەو (فالح فەیاز) لە حەشدی شەعبی پەڵەیەکی ڕەشە و دەبێت بە زووترین کات لاببرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنی و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە بەشدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






