
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کە بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی 20 ڕۆژ لە وەستاندنی، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە مانگانە پارەی بۆ خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگی هەشتی 2024 کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکرد، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی کاری لە پڕۆژەکە دەکرد بەهۆی بەردەست نەبوونی بودجە کارەکانی ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار شێروان جەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەورووبەری سلێمانی بە ئاڤای گوت، "بڕیارە ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دەست بە کارەکانی بکاتەوە و مانگانەش بەردەوام پارەکەی بۆ خەرج بکرێت، ئەگەر کارەکانی نەوەستن لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت.
ئەمەش بزانە: گوژمەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، 78 ملیۆن دۆلارە. لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی هەیە و زیاتر لە 480 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبێت، پڕۆژەکە بەجۆرێکە کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






