
دیمەنی ئاوی شەتولعەرەب لە بەسرە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕوانگەیەکی ژینگەیی، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوێری ئاوی شەتولعەرەب دەکات و هۆشداری لەبارەی ژەهراویبوونی ئاوەکە دەدات و مەترسیی بەرزبوونەوەی ڕێژەکەش لە پارێزگای بەسرە، دوو هێندەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی عێراقی سەوز لەسەر زاری شارەزایانی ئەم بوارەوە ڕایگەیاند، ڕێژەی خوێ لە شەتولعەرەبدا بەرزبوونەوەیەکی بێ پێشینەی بەخۆیەوە بینیوە، ڕێژەکە لە قەزای ئەبی خەسیب بە گشتی و ناوچەی سیحان بە تایبەتی 14هەزار (TDS) تۆمارکراوە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەم هاوینە ڕێژەی پیسبوونەکە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ڕێژەی خوێ لە ئاوی شەتولعەرەب و بەدیاریکراوی لە ناوەندی شاری بەسرە بگاتە 30 هەزار (TDS)، کە دەکاتە نیوەی سوێری ئاوی دەریا.
بابەتە ستراتیژییەکان: ڕوانگەی عێراقی سەوز پێیوایە ئەم بابەتە وا لە عێراق دەکات ڕوو بکاتە دانوستاندنی جددی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە حکومییانەی کە پشتگوێی خستووە سەبارەت بە دروستکردنی بەنداو و وێستگەکانی شیرینکردنی ئاو، هەروەها کۆنترۆڵکردنی زیادەڕۆییەکان لەسەر زێ و ڕووبارەکان، بەتایبەتی ئەو کۆمپانیایانەی ئاو لە بیرەکان دەکات بۆ دەرهێنانی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە ئاو لەلایەن کەسانی خاوەن هەژموون و کۆنترۆڵکردنی بەردانەوەی ئاو.
هۆشدارییەکان: ڕوانگەی عێراقی سەوز هۆشداری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ژەهراویبوونی ئاو دەکاتەوە بەهۆی پیسکەرە ڕەقەکانەوە لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا، کە زۆر سەخت دەبێت بۆ دانیشتووانی بەسرە ئەگەر هیچ ڕێکارێک لەوبارەیەوە نەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






