
دیمەنی ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکە دوای تەقینەوەی بۆمب. وێنە؛ NORTH press
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێی ڕۆژئاوای کوردستان لەئەستۆ گرت کە بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گیانیان لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لەسەر ڕێگەی حەسەکە - ڕەققە بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستاندا تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەست دا و ئەندامێکی دیکەش بریندار بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە، هێرشەکە لەلایەن شانە نووستووەکانی داعش کراوە و بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانیان تەقێنراوەتەوە، بەهۆیەوە سێ ئەندامیان گیانیان لەدەست داوە و ئەندامێکی دیکەشیان بریندار بووە.
لێدوانی بەرامبەر: داعش لە ڕاگەیێنراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەدا ڕاگەیاند و دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەیانەوە "سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
کاتی هاتنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: کاندیدکردنەوەی مالیکی بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران





