بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی پارەی کاش بۆ مووچە و یەدەگی دراو ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 2 حوزەیران

باڵەخانەی بانکیی ناوەندیی و دۆلار و دیناری عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی بوونی نەختینە یەدەگی دراو ڕوونکردنەوە دەدات و دڵنیایی دەدات، پارەی کاشی پێویست بە تەواوی بەردەستەو بڕی یەدەگی دراویشیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە.
وێنە گەورەکە: عێراق بە قەیرانێکی سەختی دارایی تێدەپەڕێت و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە نەبوونی پارەی بەردەست تەنانەت بۆ مووچە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد یونس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "نەختینە بە تەواوی بەردەستە، چ بە دیناری عێراقی بێت یان دۆلاری ئەمریکی، هیچ کەمبوونەوەیەک لەم ڕووەوە نییە. ئاماژەی بەوەشکرد کە یەدەگی بانکی ناوەندی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، سەرباری ئەوەی عێراق خاوەنی یەدەگێکی گەورەی زێڕە کە زیاتر لە 163 تۆنە.
لە هەمان کاتدا: محەممەد یونس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بانکی ناوەندی لایەنێکی وەبەرهێنان نییە، بەڵکو گرنگی بە بەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی لە عێراقدا دەدات و ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لەم یەدەگانە بەدەستهێنانی قازانج نییە، بەڵکو مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی داهاتێکی گونجاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە و بڕە پارەیەکی زۆریش قەرزدارە، بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، مانگی چواری ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی سەرپشک کرد بڕی چوار تریلیۆن و 277 ملیار پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و بیمە لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ مووچە بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت