پێشبینی دەکرێت جەژن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن
- کوردستان
- 2 حوزەیران

دیمەنی گەشتیاران لە سەیرانگەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، پلانێکی تایبەتیش بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادە کراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان دەیان و سەدان هەزار گەشتیار بەتایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەتیش ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای گوت، پێشبینی دەکەین زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە شارەکانی کوردستان بکەن، بۆ ئاسانکاری و پێشوازی لە گەشتیاران ژمارەیەک لیژنە پێکهێنراون و لە ڕۆژانی جەژنیش سەرجەم بنکە گەشتیارییەکان کراوە دەبن، لە بازگەکانیش ئاسانکاری لە هاتنە ناوەوەی گەشتیاران دەکرێت و بەچەند خولەكێک ڕێکارەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: دەستەی گەشتوگوزار هەشت ژمارەی پەیوەندی وەکو هێڵی گەرم دەخاتە کار، بۆ ئەوەی لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو گەشتیار پەیوەندییان پێوە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات