هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانێکی سەڵاحەددین و بۆ چارەسەر ڕەوانەی هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 حوزەیران

عەلی خەمیس، چالاکوانی مەدەنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی کۆمێنتێکی فەیسبووکەوە، چالاکوانێک لە ناحیەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن پاسەوانانی کوڕی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هێرش دەکرێتە سەری و بەسەختی بریندار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی عەلی خەمیس، چالاکوانی مەدەنی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمێنتێکی دژی مستەفا میقدام جومەیلی، کوڕی پەرلەمانتار میقدام جومەیلی لە حیزبەکەی حەلبووسی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای لە مستەفا کردبوو دەستوەردان لە ئازادکردنی ئامۆزا زیندانیکراوەکەی کە بڕیارە بەیاسای لێبووردنی گشتیی ئازاد بکرێت نەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2-6-2025، هێزێکی چەکدار لە پاسەوانەکانی مستەفا میقدام جومەیلی، هێرش دەکرێتە سەری و بەسەختی بریندار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بنەماڵەی چالاکوان عەلی خەمیس بە ئاڤایان ڕایانگەیاند: پاسەوانانی کوڕی پەرلەمانتار میقدام جومەیلی ڕێگرییان لە ئۆتۆمبێلەکەی عەلی خەمیس کرد و هێرشیان کردە سەری و بە تووندی لێیانداوە، لە ئاکامدا سەری و دەست و بڕبڕەی پشتی شکێنراوە.
زانیاریی زیاتر: بنەماڵەی عەلی ئاماژەیان بەوەشکرد، کوڕی ئەو پەرلەمانتارە ڕێگری لە تەندروستیی شەرگات و تکریت کرد چارەسەری عەلی بکەن، بۆیە باوکی عەلی خێرا کوڕەکەی گواستەوە بۆ پارێزگاری هەولێر و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری بۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لەسەر ڕووداوەکە تاوەکو ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای سەڵاحەددین هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





