
دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ( وێنە ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەستەنبووڵ بەڕێوەچوو و زێلێنسکیش دەڵێت، ئامادەن دیلی دیکەی جەنگ ئازاد بکەن.
وێنە گەورەکە: بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووسیا و ئۆکراینا چەند جارێک کۆبوونەتەوە و چەند جارێکیش لە دانووستانەکانی نێوانیان ڕێککەتن لەسەر چەند بابەتێک کراوە. لەم دوایانەشدا بە نێوەندگیریی تورکیا دانووستان لەنێوان شاندی باڵای هەردوولا کراوە و بەرەوپێشچوونیش لە دانووستانەکاندا هەبووە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەڵگەنامەمان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کردووە و "ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەشێکی دیکە لە دیلەکانی جەنگ".
لەلایەکی دیکەوە: ڕوستێم ئومێرۆڤ، سەرۆکی شاندی دانوستانکار و وەزیری بەرگریی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕێککەوتین لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی جەنگ کە بە سەختی بریندارن و دۆخی تەندروستییان باش نییە، هەروەها ڕێککەوتین لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمی شەش هەزار تەرمی سەربازەکان لە هەردوولا".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئۆنگۆ کیسێل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی نەرێنی کۆبوونەوەی ڕووسیا ئۆکراینا کۆتایی نەهات و دانوستانەکان زیاتر لە کاتژمێرێکیان خایاند.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڤلادیمێر مێدنسکی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا ڕایگەیاند، "پێشنیازمان بۆ ئۆکراینا کرد بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ ئاگربەست ڕابگەیێنرێت".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






