
سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سێ سەربازیان لە باکووری غەززە لە کاتی ئەرکدا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 3-6-2025، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی خۆی لە کاتی ئەرکدا ڕاگەیاند. بەمشێوەیە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، گەیشتە 424 سەرباز.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی سێ سەربازەکەی ڕایگەیاند: ئەو سێ سەربازە لە کاتی ئەرکێکدا لە ناوچەی جەبالییا لە باکووری غەززە لەنێو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان لە کاتی تەقینەوەی بۆمبێک گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 50 کەس کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە کەرتەکە بۆ 54 هەزار و 470 کەس بەرزبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






