
جووتیارێک بڕێکی کەم گەنمی بە دەستەکانی هەڵگرتووە، وێنە محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سایلۆکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەن و دوای جەژن پرۆسەی وەرگرتنەکە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکرێت گەنمی چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش وەربگیرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: میران پشدەری، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤای گوت، "12-06-2025، لە سایلۆی هەولێر دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەین، ئەمساڵ ناتوانین لە سایلۆی قوشتەپە گەنم وەرگرین، چونکە پڕ بووە و گەنمی ساڵی ڕابردوو ماوەتەوە."
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، "لەدوای 10ـی مانگەوە دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەین، سایلۆکانی فایدێ، شێخان، زاخۆ و ڕۆڤیا ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران."
لەلایەکی دیکەوە: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نووسراوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ هاتووە و لە 10-06-2025، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەین، شەش سایلۆ دابینکراون بۆ ئەو مەبەستە."
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 400 هەزار تۆنەی بڕیارە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرن، بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە:-
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن.
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن.
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن.
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت