
وێنەی هەر یەک لە ئاڵای کوردستان، عێراق و فەرەنسا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پەیامێک لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بۆ عێراق دەنێرێت و دەڵێت، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە بەرژوەندی عێراق و کوردستانە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بە ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنج بەملاوە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی سیاسی ناوخۆی و عێراقی و جیهانیشی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پابەندبوونی فەرەنسا بە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان چەسپاوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە چاودێری هەوڵەکان دەکەین و هانیان دەدەین بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دیالۆگێکی بنیادنەر و ئاشتیانە.
ئەوەش خستەڕوو کە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر لە بەرژەوەندی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان. ئەمە ئەو پەیامەیە کە بۆ هەموو هاوبەشە عێراقییەکانمان دەینێرین.
لەلایەکی دیکەوە: د. محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 12ی پارتی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوای ناردنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکانمان پێش جەژن کردووە، ئومێد هەیە کە کێشەکە چارەسەر بکرێت.
قووڵتر: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، حکومەتی عێراق ئامادەیە بە مەرج مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەویش بەشێوەی قەرزندەبێت کە حکومەتی فیدڕاڵ بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەدات لە دەرەوەی ڕێکار و ژمێرکارییە فەرمییەکان.
باکگراوند: ئاڤا زانیویەتی، بەغدا بیانوو بە تەوتین و داهاتی ناوخۆ دەگرێت. لەبارەی تەوتین ڕوونە کەوا هەژماری من بەردەوامە و خەریکە لە تەواو بوون. لەبارەی داهاتی ناوخۆش، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لە کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانیش، ئامادەیی دەربڕیوە 100%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات.
بەو مەرجەی حکومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە تەواوی 12.6%ـی بودجە بنێرێت، کە ساڵانە دەکاتە 13 ملیار دۆلار، بە بودجەی بەکاربردن و پارێزگاکان و هی تر، بەڵام بەغدا ڕازی نەبووە، دواتر ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی کراوە و ڕازی بووە بەوەی حکومەتی کوردستان تەنیا 50%ـی داهاتی ناوخۆی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، حکومەتی کوردستان مانگانە پابەند بووە و بەشی بەغدای ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو






