ستیڤن ئەیچ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغداد.
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی ئەرکەی، ئەلینا رۆمانسکی وەکو باڵیۆزی گشتی ئەمریکا لە عێراق، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنسوڵی پێشووی وڵاتەکەی لە هەولێر وەک باڵیۆزی ئەمریکای لە بەغدا دەستنیشانکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی باڵیۆز ستیڤن ئەیچ فەیگن وەک هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغداد.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆز فەیگن زانیارییەکی زۆر و فراوانی هەیە لەسەر عێراق، بەو پێیەی پێشتر وەکو کونسوڵی گشتیی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ساڵانی 2018-2020 و دواتریش وەک جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ساڵی 2020-2021 خزمەتی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی ژیانی سیاسیی ستیڤن ئەیچ فەیگن بە کورتی لە خوارەوە باسکراوە:
- لە 29-5-2025 وەک هەڵسوڕێنەری ئێستای کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەستبەکاربوو.
- لە ساڵی 2022 وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆماری یەمەن دەستبەکار بووە.
- لە ساڵی 1997 پەیوەندی بە کەرتی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەکات لەو کاتەوە ئەندامی باڵای ڕاژەی دیپلۆماسییە لە وەزارەتی دەرەوە بە پۆلێنی وەزیر-ڕاوێژکار.
- بۆ ژمارەیەک نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست کاری کردووە.
- لە شاری نیویۆرک لە دایک بووە و لە نیو جێرزی گەورە بووە و دانیشتووی واشنتن دی سیی پایتەختە، هەروەها خاوەنی بڕوانامەیە لە کۆلێژی ویلیەمز (Williams College) و زانکۆی میشیگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






