ئاڤا نیوز
لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو 125 ئۆتۆمبێل لە سۆران لە وەرزی هاویندا سوتاون. بەرگریی شارستانیی سۆرانیش داوا لە شۆفێران دەکات ئاگر کوژێنەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرما بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان گڕ دەگرن و دەسووتێن. لە شاری سۆرانیش لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل بەهۆکاری جیاجیا سووتاون.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودییانی: وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو 125 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر سوتاون. هاوکات لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵیش زیاتر لە 10ئۆتۆمبێل سوتاون.
بەرگری شارستانی سۆران، ڕێنمای بە شوفێران دەدات و داواکارە کە ئاگر کوژێنەوەی دەستی بەرێژەی 4 کیلۆیی لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: چەند شارەزایەکی میکانیکیی ئۆتۆمبێل لە سۆران هۆکارەکەی بۆ خراپی کوالێتی بەنزین و کێشەی کارەبایی و خراپی کەلوپەلی هاوردەی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێننەوە، بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە وڵاتی ئیمارات هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






