
پشکنینی تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
پیاوێکی تەمەن 28 ساڵ کە خەڵکی بیکۆڤایە لە قەزای باتیفا، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا لە ژێرد چاودێریی پزیشکیدایە.
وێنە گەورەکە: دوای بوونی چەندین گومانلێکراو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو تەنیا پێنج تووشبوو دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەنەتەوە، یەکێک لە تووشبووانیش گیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتەرنەری ئاگاداربکەنەوە"، هاوکات بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەجەم ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون، تەنیا یەکێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و ئەوانەی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






