
مەرزی نیمچە فەرمی سەیران بەن لە سنووری پێنجوێن
ئاڤا نیوز
بەهۆی ساڵیادی مردنی ئیمام خومەینییەوە، دوو ڕۆژ مەرزی سەیران بەن لە سنووری پێنجوێن دادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: حاکم زیاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێیان ڕاگەیاندووین، ئەمڕۆ چوارشەممە و بەیانی پێنجشەممە مەرزەکە دادەخرێت، بەهۆی ئەمەش هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دوو ڕۆژە دەوەستێت، بەڵام بۆ ڕۆژانی جەژن هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هۆکاری داخستنی مەرزەکەش بەهۆی ساڵیادی مردنی ئیمام خومەینییە و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەش لە وڵاتی ئێراندا پشووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە نزیکەی 300 ئۆتۆمبێل و 150 گەشتیار لە ڕێگەی ئەو مەرزە نیمچە فەرمییەوە هاتووچۆ دەکەن.
باکگراوند: مەرزی سەیران بەن، یەكێكە لە مەرزە نیمچە فەرمییەكانی سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەروازەكە نزیكە 40 كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و هەرێمی كوردستان بە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە، ڕۆژانە كەلوپەلی خۆراك و بیناسازی و كارەبایی و خواردەمەنی لێ هاوردە و هەناردە دەكرێ، هاوکات هاتووچۆی گەشتیاریش لەو مەرزە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
42 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






