
یادکردنەوەی کوژراوانی جەنگ لە مەیدانی سەربەخۆیی کیێڤ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئۆکراینا دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتاکانی ساڵی 2022ـەوە تا ئێستا، 631 منداڵ لە ئۆکراینا کوژراون و ھەزار و 975 دیکەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، لەو ماوەیەدا بە هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون و لە نێویاندا بە سەدان منداڵ هەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی داواکاریی گشتیی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ 4ـی حوەزەیران، ڕۆژی یادکردنەوەی ئەو منداڵانەیە کە لە ئۆکرانیا بەھۆی شەڕەوە کوژراون. باسی لەوەش کردووە کە ئەمە ئاماری کۆتایی نییە، چونکە ھێشتا شەڕ درێژەی ھەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی سەبارەت بەو منداڵانەی کە بەھۆی شەڕەوە کوژراون لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئەو منداڵانە لەسەر دەستی ڕووسیا لە شەڕدا، کوژراون".
زانیاریی زیاتر: زێلینسکی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕووسیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا و نووسیوویەتی: "نابێت جیھان لە ڕووسیا خۆشبێت و ئەم ئازار و دەستدرێژییە گەورەیە لەبیر بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






