
کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی بە هەماهەنگی هێزەکانی عێراق ڕاگەیاند، ئاشکراشی کرد کە کۆتایی مانگی ڕابردوو لە عێراق و سووریا شەش ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش بە هاوکاری هەسەدە و هێزەکانی عێراق ئەنجام داوە.
وێنە گەورەکە: بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق و سووریا و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی، ماوەی 11 ساڵە ئەمریکا سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکات کە دەیان وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارن، بەرپرسانی ئەو وڵاتە و عێراقیش هۆشداریی لە بەردەوامی مەترسییەکانی داعش دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، لە نێوان 21 تا 27ی ئایار بە هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی عێراق، شەش ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دراون، لە ئەنجامیشدا دوو چەکداری ڕێكخراوەکە کوژراون و دووی دیکەش دەستگیرکراون کە یەکێکیان سەرکردەی داعش بووە.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: هەرچەندە سێنتکۆم ناوی سەرکردەکەی داعش و پۆستەکەی لەناو ئەو ڕێکخراوەکەدا ئاشكرا نەکردووە، بەڵام دەستگیرکردنەکەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناو عێراق بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش مانای وایە ئەو سەرکردەیەی داعش لە عێراق دەستگیرکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: جەنەرال مایکڵ ئێرێک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنانە سەلمێنەری پابەندیی ئەمریکایە بە لەناوبردنی یەکجارەکی داعش لە ناوچەکەدا، ئەویش بە هاوکاریی هاوپەیمان و هاوبەشەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






