
ساتی نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکە دوای 11 ساڵ لە فرۆکەخانەی موسڵ
ئاڤا نیوز
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ، ئەمڕۆ، ساتێکی مێژوویی بەخۆیەوە بینی بە نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی، ئەمەش لە چوارچێوەی کارپێکردنی تاقیکاری فڕۆکەخانەکە دوای چەندین ساڵ لە وەستان.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی 11 ساڵ، ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقییە، بەشێوەیەکی ئەزموونی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ نیشتەوە.
بۆچی گرنگە: دەستکردنەوە بە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بە هەنگاوێکی وەرچەرخێنەر دادەنرێت بەرەو دووبارە بەستنەوەی موسڵ بە جیهانەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی ئاسمانی، کە هیوای دەستپێکێکی نوێ لە ڕەوتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری شارەکە زیاتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا وێڕای خۆشحاڵیی خۆی بۆ نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی مەدەنی لە شارەکە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پارێزگاکە سوپاسی هەموو ئەو وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارانەی کرد کە بەشدارییان لە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە "گرنگ و ستراتیژییەدا" کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2022-8-10، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکە لەلایەن مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ئەو کاتى عێراق دانرا، کە لەلایەن دوو کۆمپانیاى فەرەنسی و سعوودیەوە جێبەجێ کرا.
ئەمەش بزانە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ لەساڵی 1920 لەلایەن ھێزی ئاسمانیی شاھانەی بەریتانیا بوونیادنراوە، لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق تاوەکو ساڵی 2008 لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرا، لە دوای ساڵی 2014 و دەستبەسەرداگرتنی شارەکە لەلایەن ڕێکخراوەی داعشەوە لە خزمەت وەستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






