شارەزایەکی ئابووری بۆ ئاڤا: بانکی ناوەندی ناتوانێت دیناری زیاتر چاپ بکات
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دیناری عيراقی
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی بواری دارایی و ئابووری، هۆکارەکانی کەمی پارەی نەختینە لە عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بانکی ناوەندی ناتوانێت لەمەودوا دیناری زیاتر چاپ بکات".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان، عێراق بە قەیرانێکی سەختی دارایی تێدەپەڕێت و کەمی پارەی نەختینە لەمانگەکانی داهاتوودا کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش درووست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عەبد ڕەببە، شارەزای بوواری دارایی و ئابووری بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆکارەکانی قەیرانی کەمی پارەی نەختینە لە عێراق زۆرن، دیارترینیان:
- دابەزینی نرخی نەوتەکە بووەتە هۆی کورتهێنان لە داهاتدا.
- کەمبوونەوەی دراوە جیهانییەکان و سنووردارکردنی مامەڵەی کاش بەو دراوانەوە بەتایبەتی دۆلار.
- بانکی ناوەندی ناتوانێت دیناری زیاتر چاپ بکات بەبێ ئەوەی یەدەگی دراوی بیانی پێویستی هەبێت.
- کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان، هەڵئاوسانی خەرجییەکانی کارکردن لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا و جێبەجێنەکردنی چاکسازیی ئابووری.
لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاریی ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە بارەی گەورەکردنی کێشەکانی نەختینەوە دەگوترێت، بەتایبەتی لەجێبەجێکردنی ڕێڕەوی سیاسەتی دارایی و دراو لە عێراقدا، بۆچوونی کەسین و لە ڕاستییەوە دوورن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





