
پردی پەڕینەوە لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر بە نیازە لە چەند مانگی داهاتوودا هەموو پردەکانی پەڕینەوەی شەقامە گشتییەکان نۆژەن بکاتەوە. ئاگادارییەکی بۆ تەندری کەمکردنەوەی نهێنی ڕاگەیاندووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوانبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی شەقامە گشتییەکان و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل ساڵ دوای ساڵ ژمارەی پردەکانی پەڕینەوە لە شەقامەکان زیاد دەکەن، بەشێک لە پردەکان کارەبایین و لە کار کەوتوون، شارەوانی دەیەوێت بە جارێک هەموویان نۆژەن بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە هەموو پردەکان دەگرێتەوە ژمارەیان نزیکەی 10 پردی پەڕینەوەیە، دەکەونە هەریەکە لە شەقامەکانی 100 مەتری، 60 مەتری، شەقامی کۆیە، کەرکووک و شەقڵاوە و بە شێوەی تەندەر دەدرێنە بەڵێندەر.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئەوەشی وت، بەشێک لە پردەکان کارەبایین و چاک دەکرێنەوە، ئەمە جگە لەوەی دوای جەژن پردێکی دیکەی نوێی پەڕینەوە لە شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری بەڵێندەران دەکات، بەشێوەی کەمکردنەوەی نهێنی تەندەری نۆژەنکردنەوە ڕادەگەیێنێت و دوا کات بۆ گەڕانەوەی تەندەرەکان کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 22-6-2025 دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






