
هاوڵاتییەک لە کاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی سوننەکانی عێراق دەڵێت، مەترسییان هەیە لە پارێزگای نەینەوا دەنگ کڕین و چاو ترساندنی خەڵک بکرێت بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەشێوەیەکی نایاسایی، لەم بابەتەشدا پەنجەی تۆمەت بۆ سەرکردەکانی "حەشدی شەعبی" درێژ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: باس لەوە دەکرێت خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵدا دەگاتە سێ تریلیۆن دینار، لە ئێستاشەوە دەنگۆی کڕینی کارتی دەنگدان هەیە کە دەوترێت نرخەکەی گەیشتووەتە 400 هەزار دینار، بەڵام کۆمیسیۆن دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان وەک تاوان لەقەڵەم دەدات.
لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی سوننەکانە و قورسایی سیاسیی و هەڵبژاردنی لە پارێزگای نەینەوایە، لە چاوپێککەوتنێکدا وتی، بەکارهێنانی پارە بۆ کڕینی دەنگی دەنگدەران بەشێوەیەکی بەربڵاو و مەترسیدار پەرەی سەندووە، بەجۆرێک کاتێک "ژمارەی ئەو پارەیەی کە لەنێوان کاندید و کڕیار و فرۆشیارەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت دەیبیستین، بەڕادەیەک زۆرە، باوەڕی ناکەیت".
بەوتەی سابت عەباسی، لە نەینەوا ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ماوەی 40 ڕۆژ زیندانییکراوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە 10 کارتی دەنگدان بهێنێت کە لە سەروی خۆیەوە لێی داواکراوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان هەوڵی هۆشیاریی خەڵک دەدەن بەوەی دەنگەکانیان نەفرۆشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





