ژمارەیەک سەرباز و هاووڵاتی ئۆکرانی لەدیار تەرمێکی سەربازیی وڵاتەکەیان
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەبارەی ئاڵۆگۆڕکردنی دیل و سەربازەکانیان، هەردوولا ژمارەیەکی زۆر تەرمی سەربازە کوژراوەکانی جەنگ ڕادەستی یەکتری دەکەن و ڕووسیاش لەبارەی ئەم پرسەوە یەکەم هەنگاوی ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: لەمیانەی کۆبوونەوەکەی 2ی حوزەیران لە نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا کە لە تورکیا بەڕێوەچوو، مۆسکۆ یاداشتی پێشنیازەکانی پێشکەش بە لایەنی ئۆکراینی کرد، تیایدا هەردوو شاند ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئاڵۆگۆرکردن و گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی جەنگ.
لێدوانی فەرمی: ئەلێکساندەر زۆرین، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا یەکەم قۆناغی ڕادەستکردنی تەرمی سەربازانی ئۆکراینی گەیاندووەتە خاڵ و شوێنی ئاڵوگۆڕکردنەکە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بنەماکانی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان هەردوولا ئەنجامدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن، یەکەم قۆناغی ڕادەستکردن هەزار و 212 تەرمی سەربازی ئۆکراینی لەخۆگرتبوو. دەشڵێن، لایەنی ڕووسی بە تەواوی ئامادەیە هەموو ڕێککەوتننامەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی تەرمی سەربازەکانی ئۆکراینا و ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






