
ڤۆلۆدێمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا هاوتا ڕووسییەکەی بە ''درێژەدان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات'' و دەڵیت نایەوێت بە ئاگربەست ڕازی بێت، بەڵام سەرەڕای گرژییەکانی نێوانیان هەفتەی داهاتوو ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی ئەو دوو وڵاتە دژیەکە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و ماوەی چەندین ساڵە ئەم دوو وڵاتە لە ململانێی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆدان کە جەنگی سەربازی و ململانێی دەریای و ئەلیکترۆنیشی لەخۆ گرتووە، لە شوباتی ساڵی 2022دا ڕووسیا گەورەترین لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد و ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گەورەترین شەڕی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە کە کوژرانی هەزران کەس و ئاوارەبوونی بە کۆمەڵی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پووتین ئاگربەست ناخوازێت. بەڵکو خوازیاری شکستی تەواوەتی ئۆکراینایە، تەنیا فشارێکی بەهێزی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەتوانن ئەو ناچار بکات، بۆ ئەوەی شەڕەکە بوەستێنێت.
زانیاریی زیاتر: دانوستانەکانی 2ـی حوزەیران دووەم گفتوگۆی ئاشتیی ڕاستەوخۆی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بوو کە تیایدا هیچ رێککەوتنێکی ئاگربەست لێنەکەوتەوە، بەڵام هەردوو گەڕەکە بوونە هۆی رێککەوتن لەسەر ڕێکاری مرۆیی، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕەزامەندییان لەسەر گەڕێکی نوێی گۆڕینەوەی دیلەکان دەربڕی.
- ئۆکراینا لەوبارەیەوە دەڵێت: پلانی گۆڕینەوەی دیل و تەرمی سەربازەکان لەگەڵ رووسیا "هەفتەی داهاتوو" دەستپێدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوولا یەکدییان بە دواخستنی پرۆسەکە تۆمەتبار کرد.
باکگراوند: ئۆکراینا و رووسیا لە نێوان 23 بۆ 25ـی ئایاردا گەورەترین پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکانیان لە جەنگە فراوانەکەدا کرد، کە هەر لایەنێک 1,000 دیلی گۆڕییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





