ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا - عیزەت شابەندەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سووریا دەکاتم بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەک لە سەردانەکە باس نەکراوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق، تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی دانی بە دەسەڵاتی نوێی سووریا نەناوە. سەردانەکەی نێردەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بۆ دیمەشق، وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا"، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، پێشوازیی لە عیزەت شابەندەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سووریا کرد. بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی سەردانەکە بخاتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، سەرۆکایەتیی سووریا ڕایگەیاندبوو کە ئەحمەد شەرع لە دەوحە چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوتووە، ئەمەش بە نێوەندگیریی دەوڵەتی قەتەر و بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر.
لەلایەکی دیکەوە: زیاتر لە جارێکیش، ئەحمەد شەرع چاوی بە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق کەوتووە کە ئەویش وەک نێردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کردبوو. دیدارەکان بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا بەڕێوەچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت






