زانکۆی سنە: بەرزکردنەوەی کرێی خوێندن لەسەر قوتـابیانی هەرێم بەڕێژەیی (35%) ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 حوزەیران

دەرگای چوونە ژوورەوەی زانکۆی کوردسان لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زانکۆی کوردستان لە سنە ڕەتی کردەوە دوای سەردانی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان، زانکۆکەیان پارەی خوێندنیان بۆ خوێندکارانی خەڵکی هەرێمی کوردستان زیاد کردبێت و دەڵێت، "ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە."
وێنە گەورەکە: ئێستا 450 قوتابی خەڵکی باشووری کوردستان لە زانکۆی کوردستانی سنە دەخوێنن، وابڵاوکرایەوە ئەو زانکۆیە کرێی خوێندنی لە 450 دۆلارەوە بۆ 650 یورۆ زیاد کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە زانکۆی کوردستانی سنە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوی، گوتی: سەردانی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سنە هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە و ئەو هەواڵە بە تەواوەتی درۆیە.
- بەهۆی کەمیی کرێی خوێندن لە زانکۆکەیان لە هەوڵدان هەندێک زیاتری بکەن، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کرێی خوێندن لە زانکۆی ئەوان زۆر کەمترە لە زانکۆکانی وەک کرماشان و هەمەدان و بەم هۆیەشەوە زیانیان پێدەگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کرێی خوێندن لە زانکۆی کوردستان بۆ هەر سمستەرێک 400 دۆلارە و ساڵیکی خوێندن لە دوو سمستەر پێکدێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر پارێزگارەکانی هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆک سەردانی شاری سنەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و کولتوورییەکان لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێدا کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






