
شکستی سوپای عێراق لە مووسڵ
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردە شاری مووسڵ و لە ماوەیەکی کەمدا دوای کشانەوە و شکستی سوپای عێراق، شارەکە بە تەواوەتی کەوتە دەست ئەو ڕێکخراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی سەرۆک بارزانی بە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق پێش حەوت مانگ لە هێرشی داعش بۆسەر شارەکە، بەڵام ئەوکات مالیکی گرنگی بەو هۆشدارییەدا نەدا و دواجار لە 10-6-2014 مووسڵ کەوتە دەست داعش.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشی داعش بۆسەر شارەکە و شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، زیاتر لە 250 ههزار کهس بوونه قوربانی، ئەمە جیا لە ڕفاندن و بێسەر و شوێنبوونی دەیان هەزار کەسی دیکە و وێرانبوونی تهواوی ژێرخانی شارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەرچی هەشت ساڵە شاری مووسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە، ھێشتا ئاسەواری جەنگ و وێرانکاری بە شارەکەوە دیارە، بە دیاریکراویش ناوچەی مووسڵی کۆن، هاوکات قەزای شنگال و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگاکە، کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری ئاوارەکان بە تایبەت کوردانی ئێزدی بەهۆی ناسەقامگیری و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکانیان، نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
خاڵە ئەرێنییەکان: دوای نزیکەی 11 ساڵ، ڕۆژی 5ی حوزەیرانی ئەمساڵ واتە پێنج ڕۆژ بەر لە ئێستا یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی، بەشێوەیەکی ئەزموونی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ نیشتەوە. هاوکات بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مزگەوتی نووری نوێژی جەژن کرا، ئەو مزگەوتەی لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە.
- ئەگەرچی لەم چەند ساڵەی دوایی دەستی ئاوەدانی لەسەر دەستی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکە گەیێنراوەتە پارێزگای نەینەوا، بەڵام هێشتا لە ئاست چاوەڕوانییەکان دا نییە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە سەبارەت هۆکاری کەوتنی مووسڵ ڕایگەیاند: هەندێک ئاماژەیان بەوە کردووە کە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی خۆجێیی ئەو کاتە و ئەو هێزانەی لەوێ بوونە، هەندێکی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەوتنی مووسڵ دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمیی هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی کە ئەو کاتە لەژێر کۆنترۆڵی ئەوان بوو.
- سەبارەت بە دەرئەنجامی ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێنرابوو، عەباسی گوتی: لیژنەیەکی گەورە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە. پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی کەوتنی موسڵ ڕابگەیەنرێت، و پێویستە کەسێک ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە لەبەردەم عێراقییەکاندا لە ئەستۆ بگرێت، زوو بێت یان درەنگ.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






