ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: عێراق ناچێتە ژێر باری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

دیمەنی قەزای شنگال. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیێنێت، دۆخی ئەمنی شنگال لاوازە و هیچ خزمەتگوزارییەکیش نییە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات حکومەتی عێراق ناچێتە ژێر باری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 9ـی ئۆکتۆبەری 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە چاودێریی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی ئەوکاتی عێراق لە شاری بەغدا واژۆکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کەنعان کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دۆخی شنگال ناڕازین، شنگال زیانێکی زۆرتری لە مووسڵ بەر کەوت. هاوکات لە ڕووی مەعنەویشەوە خەڵکی شنگال زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ئێمە هەم لە ڕووی ماددی و هەمیش مەعنەوییەوە ناڕازین، خەڵکی شنگال هێشتا ئاوارەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕێککەوتنی شنگال، کیکی دەڵێت: نزیکەی پێنج ساڵە ڕێککەوتنی شنگال واژۆکراوە، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، پێویستە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبێت دۆخی ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزاری دەستبەر بکرێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام دۆخی ئەمنی لاوازە هیچ کۆنترۆڵێک نییە، خزمەتگوزاریش سفرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی شنگال خۆی لە شەش خاڵی سەرەکی دەیبینێتەوە، کە بریتین لە: هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ، حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات، دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ، كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی، هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت و هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی بكەن.
زانیاریی زیاتر: سەرباری هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڵێنەکانی حکوومەتی عێراق بۆ دەرکردنی گرووپ و میلیشیاکان لە شنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 20 هەزار چەکداری گرووپە جیاوازەکان لە شنگال جێگیرکراون، بەرپرسانی کارگێڕی شنگال، دەڵێن: گرووپە چەکدارەکان بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و شوێنێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی گرووپەکان.
باکگراوند: ڕۆژی 13ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 ھێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال دەستپێکرد و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، شنگال کۆنترۆڵ کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






