لەبارەی خەرجکردنی 100 مليۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێکی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە 100 مليۆن دینار وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ هەر پەرلەمانتارێک خەرجکرابێت، جەختیش دەکاتەوە کە وەزارەتی دارایی زیاتر لە چوار مانگە هیچ پارەیەکی بۆ مەبەستی خەرجییەکان بە پەرلەمان نەداوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەنگۆی جیاواز لەسەر پەرلەمانتاران و لایەنەکان بڵاودەبێتەوە، دواهەمینییان ڕاگەیێنراوێکی گردبوونەوەی نیشتیمانی خانەنشینانی عێراق بوو کە دەڵێت، 100 مليۆن دینار وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ هەر پەرلەمانتارێکی عێراق خەرجکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، زیاتر لەوەش دەچێتە چوارچێوەی بێڕێزیکردن بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و شێواندنی شێوەیان لەبەردەم ڕای گشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی زیاتر لە چوار مانگە هیچ بودجەیەکی بۆ خەرجییەکانی پەرلەمان (جگە لە مووچە) خەرج نەکردووە، لەوانەش پارەی ئەو موڵکانەی کە بۆ پەرلەمانتاران بە کرێ گیراون خەرج نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





