
دیمەنی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بەرزترین ئاستی هۆشداریی گەشتکردنی بۆ عێراق دەرکرد و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە دۆخی ئێستای عێراق مەترسیدارە و هەنگاوەکانی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و کارمەندانی لە بەغدا دەستپێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، ئاستی هۆشدارییان بۆ گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق بەرزکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاووڵاتیانی لە عێراق، گەشت بۆ ئەو وڵاتە مەکەن.
ئەمریکا پێی وایە، هاوڵاتیانی لە عێراق رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە تووندوتیژی و ڕفاندن، هاوکات هۆشداریش دەدەن لەوەی گرووپە تیرۆریستی و یاخیبووەکان و میلیشیاکانی دژ بە ئەمریکا بەردەوام هێرش دەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان، هاووڵاتیانی مەدەنی، هاووڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، هێرشەکانیش بە بەکارهێنانی بۆمبی چێندراو، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە زۆربەی ناوچەکان، بە شارە گەورەکانیشەوە، روودەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






