
دیمەنی دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی هیندستان
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی هیندستان کە 242 سەرنشینی هەڵگرتبوو دوای کەمتر لە خولەکێک لە بەرزبوونەوەی، خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکدا و تەنها یەک کەس ڕزگاری دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 12-06-2025، فڕۆکەیەکی هیندستان کە پلانی گەشتی هەبوو بەرەو لەندەن، تەنها نزیک لە خولەکێک لە بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدئاباد لە ڕۆژئاوای هیندستان خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و بە تەواوی تێکدەشکێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکجارە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان کە لە جۆری Boeing 787 -8 دریملاینەر بکەوێتە خوار و ئەو کارەساتە گەورەی لێبکەوێتەوە، ئەو 242 سەرنشینەی کە لە فڕۆکەکەدابوون بەم شێوەیە دابەشبوون:-
169 کەسیان خەڵکی هیندستانن، 53 کەسیان خەڵکی بەریتانیان، یەک کەسیان خەڵکی کەنەدا و حەوت کەسیان خەڵکی پورتوگالن.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی فڕۆکەخانەکە لە یەکەم لێدوانی خۆیدا لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەحمەدئاباد و گەڕانەوەیان ڕاگیراون، پۆلیسی هیندستانیش ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەکە کەوتووەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پزیشکان لە شاری ئەحمەدئاباد، دەسەڵاتداران لە لێکۆڵینەوەن بۆ هۆکاری ڕووداوەکە و بریندارەکان دەگوازرێنەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیا لەوەی لە کاتژمێری سەرەتادا 204 تەرمی سەرنشینانی فڕۆکەکە دۆزرایەوە، 41 کەسی دیکەشیان کە زیندوومابوونەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە 40 کەسیان گیان لەدەستداوە و تەنها یەک کەس لە ژیاندا ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





