ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 حوزەیران

دیمەنی یەکەم ساتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەو وڵاتە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانییەوە تارانی هەڵخەڵەتاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل لەڕێگەی میدیاکانەوە ئێرانی بە هەڵەدا برد و بە تووندی هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمی و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی، لە شەوی هێرشەکەدا ئیسرائیل وایکردووە دۆخەکە زۆر ئارام دەربکەوێت، لەکاتێکدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چاوەکان لەسەر گەڕێکی دیکەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بوون، ڕاگەیاندنەکانیش وایان بڵاوکردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پشوودایە و ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش وایکرد ئۆپەراسیۆنەکەیان دژ بە ئێران زۆر نهێنی بێت و بتوانن ئێران هەڵبخەڵەتێنن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل بڕیاریدا لە ناوجەرگەی ئێران بدرێت.
ئیسرائیل بۆئەوەی تاران زیاتر بە هەڵە ببات لە میدیاکانییەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر دانوستانەکان سەبارەت بە ڕزگارکردنی بارمتەکان و ئیسرائیل ئەوەشی بڵاوکردبووەوە، پێش گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شاندێکیان دەنێرنە واشنتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بانگەشە میدیاییەی ئیسرائیل ئامانجی لێی بۆ ئەوە بووە تاران تووشی شۆک بکەن و نەتوانێت کتوپڕ وەڵامی هێرشەکان بداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





