
ئاڵای ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی وڵاتەکەی دژ بە ئیسرائیل ئاشكرای دەکات و دەڵێت، ئەو شەڕەی کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر دەبێت، هاوکات هۆشدارییەکی تووندیش دەداتەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەگەری بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوە سەربازییە ئێرانییەکان ئاشكرای دەکات، شەڕەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر دەبێت و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان و بنکە ئەمریکییەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە، هاوکات هێرشەکانی ئێران ئازار بەخش دەبێت و پەشیمانیان دەکەینەوە.
- هاوکات ئێران دەشڵێت، هێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل 20 هێندەی هێرشە پێشووەکان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران هۆشداریی بە فەرەنسا و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاداوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل فراوانتر دەکات. هاوکات باسی لەوەشکردووە کە هەر بەرپەرچدانەوەیەک هەبێت لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، ئەوا سەرجەم بنکە سەربازیی و کەشتی و پاپۆڕە دەریاییەکانیان لە کەندا و دەریای سوور لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.
قووڵتر: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە سەدان مووشەک هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران و بەهۆیەوە 90هاووڵاتی کوژران و 320 کەسی دیکەش برینداربوون، ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی بە هێرشێکی بەرفراوان دایەوە و پێنج کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون.
باکگراوند: دواجار دوێنێ ئیسرائیل هێرشە بەرفروانەکەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد کە ماوەی مانگێکە هەڕەشەی ئەم هێرشە دەکات، لە ئەنجامدا چەندین سەرکردەی باڵای سەربازی وڵاتەکە کوژران، لەهەمان ڕۆژدا ئێران بە مووشەک وەڵامی هێرشەکەی دایەوە، بەهۆی وەڵامدانەوەی ئێران ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر خاکی ئێران دەستپێکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






