
ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای SpaceX و ستارلینک لەگەڵ ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەروبەندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە ئینتەرنێتی ناوخۆی سنوودار کرد، خاوەنی کۆمپانیای ستارلینک ڕایگەیاند کە ئێستا ئینتەرنێتی تایبەتیان لەو وڵاتە چالاک کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە مانگێک لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دواجار بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تەلئەڤیڤ لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کردە سەرچەندین ناوەندی ستراتیژی و بنکەی سەربازی وڵاتی ئێران، بەهۆی ئەمەوە زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازی و شەش زانای ئەتۆمی کوشت.
چی ڕوودەدات؟: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل و بڵابوونەوەی خێرای گرتە ڤیدیۆکانی ئەو بۆردومانە، حکومەتی ئێران بەبیانووی ئەوەی کە بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاریی ناڕاست کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دەروونی هاووڵاتیانی، ئینتەرنێتی لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە سنووردار کرد.
زانیاریی زیاتر: ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای SpaceX و ستارلینک، ئینتەرنێتی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە ئێران چالاککردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە پەیوەندی بەردەوامدا بمێننەوە و بێ هیچ سانسۆرێک وێنە و ڤیدیۆی بۆردومانەکان بڵاوبکەنەوە و نیشانی جیهانی بدەن.
ئەمەش بزانە: پێشتریش لە سەروبەندی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ڕووداوێکی گومانداویدا، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی تووندی هاووڵاتیانی بەدواداهات و چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی فراوانی لێکەوتەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و کپکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان ئێران ئینەرنێتی گشتیی سنووردار کرد، لەو کاتەشدا ستارلینک ئینەرنێتی لەو وڵاتە چالاک کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





