
جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و باسیش لەوە دەکات کە جموجۆڵی بازرگانیش لە خاڵە سنوورییەکان ئاساییە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی زێڕ و نەوت و بەهای دۆلار بەرزبووەوە، هاوکات گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقیش وەستێنران، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای بەشێک لە هاونیشتمانیان دروستکردبوو.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: خۆراکی پێویست بۆ ماوەیەکی دوورمەودا لە کۆگاکاندا هەیە و جموجۆڵی بازرگانیش لە دەروازە سنوورییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، پێویست ناکات هاووڵاتیان نیگەران بن.
بەشی ماوەیەکی دوورمەودا خۆراکی پێویست لە کۆگاکان هەیە و جولەی بازرگانی لەدەروازە سنوورییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە ، پێویست ناکات هاونیشتمانیان دڵەڕاوکێیان هەبێت لەم بارودۆخە.
- ڕەنگە ناجێگیری بەهای دۆلار کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کاڵاکان دروست بکات، بەڵام لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە چاوەدێری دۆخی بازاڕ دەکەین، هەر کەسێک ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخ بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی هاوبەش لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتی و لایەنە فەرمییانەی كە بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە لە وڵاتان گیریان خواردووە، لیژنەكە كار بۆ ئەوە دەكات لە نزیكترین كاتدا هاووڵاتیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە





