نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 حوزەیران

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پاش دوو ڕۆژ لە جەنگ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئامانجەکانمان بەتەواوی پێکاوە و ئەوەی لەم دوو ڕۆژە بینیویتانە هیچ نییە بەراورد بەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەیبینن.
وێنە گەورەکە: لێدوان و کاردانەوەکانی دوای دوو ڕۆژ جەنگی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن بەرپرسانی هەردوو وڵات دەستیپێکرد، هەردوولا لە هەوڵی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی گەورەن بەسەر یەکتر.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەمنزیکانە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیمان دەچنە ئاسمانی تاران و ئەوەی کردوومانە هیچ نییە لەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەیکەین.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی نەتەنیاهۆ:
"تیمی زاناکانمان کردە ئامانج کە سەرکردایەتی پڕۆژەی ئەتۆمی دەکەن. ئێمە سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە و گورزێکی یەکلاکەرەوەمان لە شوێنی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران داوە".
"ڕێگەنادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و هەموو شوێنەکانی ڕژێمی ئێران دەکەینە ئامانج".
"ئێران خاوەنی 20 هەزار مووشەکی بالیستییە و ئێمە بەرگەی ئەوە ناگرین، بۆیە ڕێکارەکانمان گرتەبەر بۆ لەناوبردنی توانا مووشەکییەکانی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە






