
ژمارەیەک گەنج لە قەراغ ڕووبارێکی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە و تەرمی دوو لە خنکاوەکانیش دۆزراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ سەیران و خۆفێنک کردنەوە ڕوو لە ڕووبار و بەنداوەکان دەکەن ، بەڵام بەهۆی نەشیاوی رووبار بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی و هەندێ جاریش بەهۆی سەرکێشی هاونیشتمانییان لەکاتی مەلەوانی ڕووداوی خنکانی لێدەکەوێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە، تەرمی دوو کەسیان دۆزراوەنەتەوە و گەڕانی تیمەکانی ژێر ئاو بە دوای تەرمی سێیەم بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: سێ ڕووداوەکەی خنکان:
- خنکانی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە زێی گەورە لە قەزای خەبات، بە ناوی عومەر تەڵعەت کە تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
- خنکانی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە زێی گەورە بە ناوی موهەنەد ئیسماعیل، لە ماوەی نیو کاتژمێر تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەرهێنرا.
- خنکانی منداڵێک تەمەن پێنج ساڵ لە سنووری قەزای چۆمان بە ناوی محەممەد سیروان، بە کەمتر لە 20 خولەک تەرمەکەی لە لایەن ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران دەرهێنرا.
ئەوە پێویستە بیزانیت: بەگوتەی مقەدەم سەرکەوت کاڕەش، مەلەکردن لە ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک شیاو نیە، چونکە ئاوەکان سارد و تیژڕەون و قووڵییان دیار نیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداریی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە





