
گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستام لەڕێگەی وشکانییەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران شێوازی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودییاوە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و پڕۆسەکەش خێراتر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ناوچەکە تا هێوربوونەوەی دۆخەکە ڕاگیراون، ئەمەش گەڕانەوەی حاجییانی لە ڕێگەی فڕۆکەوە ڕاگرتووە و دەستەی حەج و عومەری عێراقیش بڕیاریداوە سەرجەم ئەو کەسانە لە ڕێگەی سعودییاوە بگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: هەموو حاجییانی هەرێمی کوردستان شاری مەککەیان جێهێشتووە، ئەو حاجییانەی بە فرۆکە گەشتیان کردبوو، کاروانی یەکەمییان گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و ئەوانەشی ماونەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە شاری مەدینەوە بە ڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە.
- لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، بڕیاربوو تا ڕۆژی 20ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییان بگەڕینرێنەوە، بەڵام بە هەوڵی بەردەوامی سەرۆکوەزیران توانرا گەڕاندنەوەیان خێراتر بکرێت و کاتەکەی پێشخراوە.
باکگراوند: بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 136 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سعودییە کردووە کە هەزار و 646 کەسیان لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشتیان کردووە و سێ هەزار و 490 کەسی دیکەش لە ڕێگەی ئاسمانی گەشتەکەیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداریی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە





