
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز
ئاڤا نیوز
بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە، ڕۆژی شەممە، سەرجەم کرێکارانی بیانی کێڵگەی غازی سیبە لە باشووری شاری بەسرە کارەکانیان جێدەهێڵن و کارکردن لەو دامەزراوەیە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: کێڵگەی "سیبە" بە بەردی بناغەی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە غازی هاوردە دادەنرێت، لە کاتێکی گرنگی هاویندا کارەکانی بە تەواوی ڕاگیرا کە لەم ماوەیەدا خواست لەسەر غاز و کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کێڵگەی غازی سیبە لە باشووری پارێزگای بەسرە بە تەواوی ڕاگیراوە و 600 کرێکاری بیانی کە 100یان شارەزا و تەکنیکاران کێڵگەکەیان جێهێشت، ئەوەش دوای ئەوەی مووشەکی ئێرانی بەرەو ئیسرائیل بەسەر کێڵگەکە تێپەڕیوە.
-سەرچاوەکە دەشڵێت: ئەو کۆمپانیایانەی کە لە کێڵگەکە کار دەکەن وەکو؛ "کوێت ئینێرجی" کە تیمەکانی چینی و پاکستانی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ کۆمپانیای "باتوو"ی تورکی، بەپەلە کارەکانیان ڕاگرت و کێڵگەکەیان چۆڵکرد.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕێژەی کرێکارانی عێراقی لەو کێڵگەیە 25٪ تێپەڕ ناکات، بەم پێیەش بێت کارێکارانی خۆماڵی ناتوانن شوێنی کرێکار و شارەزایانی بیانی پڕ بکەنەوە و بەرهەمهێنانی غاز تا کاتێكی نادیار ڕادەگیرێت و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دابین کردنی غاز و کارەبا لە عێراقدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






