ڕێکخراوی هەنگاو: لە شەڕی سێ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران زیاتر لە 300 سەربازی ئێران کوژراون
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیاتر لە 300 سەربازی سوپای ئێران کوژراون.
وێنە گەورەکە: شەڕی سێ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە. هێشتا ئێران هیچ ئامارێکی فەرمی لەبارەی کوژرانی سەرباز و هاووڵاتییانی مەدەنی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام لەبارەی کوژرانی فەرماندە باڵاکانی ژمارەکان زیاد دەکەن و ئامارەکان ئاشکرا دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ناوی 95 هاووڵاتی کوژراو لە ئێران تۆمار کراون و زیاتر لە 300 سەربازیش کوژراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەش دەڵێت: لە ناوچەی "شەهید چەمران"ـی تاران ئەو شوێنەی فەرماندە باڵاکانی ئێران لێی دەمانەوە، لە شەوی یەکەمی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل 23 کەس لە ژن و منداڵی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و ناویان تۆمار کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەرسەلان یار ئەحمەدی ئەوەش دەڵێت: کارمەندێکی مانگی سوور لە تەورێز و هاووڵاتییەکی کورد بەناوی فەرامەرز حەزرەتی لە قەسری شیرین و کارمەندێکی ڕادیۆ لە هەمەدان لەناو ئاماری کوژراوانن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای پاسداران لە ناوچەی پیشەسازی دێزڵاوای کرماشان بە خەڵکی کاسبکاری ناوچەکەیان وتووە پێویستە ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن و تا کاتێکی نادیار کەس ناتوانێت بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






