فۆرمێکی وەرگرتنی زانیاری ڕادەگەیێنرێت بۆ ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتان گیریان خواردووە
- کوردستان
- 15 حوزەیران

دیمەنی ناو فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆرمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانیی هاونیشتمانیان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە ڕادەگەیێنن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل فرۆکەخانەکان لە بەشێکی وڵاتان داخران، ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لەو فڕۆکەخانانە گیریان خواردووە کە داخراون، ئێستا بەشێکیان بە هەوڵی وەزارەتی ناوخۆ گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان. لەهەمان کاتدا وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فۆرمێکی تایبەت لە هەوڵی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیانی دیکەن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخاڵق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر هەردوو هێلی گەرم و پەیوەندی بەردەوامی هاووڵاتییان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، "تەنها لەدوێنێوە دوو هەزار و 612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە ڕامانگەیاندبوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن".
- "تەواوی هاونیشتیمانیانمان دڵنیادەکەینەوە، لەهەر شوێنێک بن کە تەواوی پەیوەندییەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین، ئەوانەی پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکان نەکردووە، دەتوانن زانیارییەکانیان لەم فۆرمە ڕەوانە بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڵە گەرمەکان ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوەیە و دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتس ئەپی ئەم دوو هێلە گەرمە یان لەڕێگەی پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ڕەوانە بکەن:
+00964 750 803 5680
+00964 750 803 5681
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە






