
دیمەنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، پێشبینیی زیادبوونی ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تووندوتیژی یان هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا دەکات و هۆشداری بە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەدات.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە هێرشی دژ بەیەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، بەهۆی ئەو هێرش و پێکدادانەشەوە بەشی زۆری گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە وەستاون، هاوکات گەشتەکانی هاتنیش بۆ وڵاتانی ناوچەکە وەستاون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تووندوتیژی یان هێرش دژی کۆمپانیاکانمان یان هاووڵاتیانمان زیادیکردووە.
- هانی هەموو ئەمریکییەک لە عێراقدا دەدەین کە خۆیان لەو شوێنانە بەدووربگرن کە بیانییەکان ڕووی تێدەکەن و دووربکەونەوە لە هەر کۆبوونەوەیەک یان قەرەباڵغییەکی گەورە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق ئاگادارکردبووەوە، بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، ئاژاوەی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاکەوتن بە هاووڵاتیانی لە عێراق، بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






