
تیمەکانی فریاگوزاریی و تەندروستیی ئیسرائیل لە چاوەڕوانی ڕزگارکردنی بریندارانی جەنگ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرچاوە پزیشکییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ 24 کەس بەرزبووە و 390 کەسی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش بڵاوی کردەوە، 224 کەس کوژراون و هەزار و 277 کەسی دیکەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە ڕۆژی چوارەم و هەردوو وڵات بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانیان بۆ سەر یەکتر زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان بەرکەوتووە و زۆربەی بنکە ستراتیژییەکانی یەکتریان وێران کردووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی دوو هاووڵاتی ئیسرائیل لە ژێر داروپەردووی باڵاخانەکان دەرهێنران، بەمەش ژمارەی کوژراوان بۆ 24 کەس بەرزبووە و 390 کەسی دیکەش برینداربوون و تا ئێستا چەندین کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون ئەمەش وا دەکات ژمارەی کوژراو و برینداران بەرزتربێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: جارێکی دیکە ئێران بە مووشەکی بالیستیکی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج، ئەمەش ناچارمان دەکات بەردەوام بین لەم جەنگە."
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەدا ئاگر لە وێستگەی کارەبای حەیفا کەوتەوە و شارەکە زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە زۆربەی باڵەخانەکان وێران بوون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 224 کەس کوژراون و هەزار و 277 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






