
کۆبوونەوەی سوودانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی و وەزارەتەکانی دەرەوە و گواستنەوە
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بانگەوازێک ئاراستەی ئەو عێراقییانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن یان گیریان خواردووە، پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، بە هەزاران هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان گیریانخواردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن یان لە ژمارەیەک وڵاتدا گیریان خواردووە، پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی کارئاسانیی پێویست و پێشکەشکردنی هاوکاریی داواکراو.
لە هەمان کاتدا: داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین ژمارە فریاکەوتنەکانی تایبەت بە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق بەکاربهێنن، چونکە تیمەکان بە شێوەیەکی بەردەوام کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی پێکهێنانی تیمێکی بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی و ئەندامێتیی هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوە و گواستنەوە کرد، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران سێ جار درێژکراوەتەوە، دوایین درێژکردنەوەش تاوەکو کاتژمێر 10ـی ئەمشەو دووشەممەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






