
دیمەنی قەڵای کەرکووک
ئاڤا نیوز
400 عەرەبی هاوردە و ئاوارەی کوردی کەرکووک ناویان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ بکرێت.
وێنە گەورەکە: لیژنەی ماددەی 140 دوای 12 ساڵ سڕکرانی دواتر دەستبەکاربوونەوە و بڕی 200 ملیار دیناری بۆ تەرخانکرا تا قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە لە ماددەی 140 قەرەبوو نەکراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاکەڕەش سەدیق، بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی ماددەی 140 بە ئاڤای گوت: ناوی 200 ئاوارەی کورد و 200 عەرەبی هاوردە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی چەکی قەرەبوویان بۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کاکەڕەش، ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە دەبێت سەردانی ئۆفیسی کەرکووک بکەن و وێنەی تۆماری 2025 و کارتی نیشتمانی و بارکۆد لەگەڵ خۆیان ببەن ئینجا چەکی قەرەبوویان بۆ دەکرێت.
ژمارەکان وا دەلێن: 42 هەزار ئاوارەی کوردی کەرکووک چەکی قەرەبوویان بۆ کراوە و نزیکەی 7 هەزاریش ماون چەکیان بۆ بکرێت. نزیکەی 19 هەزار عەرەبی هاوردە چەکی قەرەبوویان بۆ کراوە و نزیکەی سێ هەزاریش ماون چەکیان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن